له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ده‌سته‌واژه عه‌ره‌بییه‌ی كه ده‌ڵێت: (الطامة الكبری) كه به واتای به‌ڵای گه‌وره دێت ، ده‌مه‌وێت ڕه‌وشی ئێستای باشوری كوردستان بخه‌مه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، بزانین تا چ ئاستێك هه‌ندێ حیزب و لایه‌نی سیاسی بوونه‌ته هۆكاری ئه‌فراندنی ئه‌و به‌ڵایه‌ی كه‌وا نه‌ته‌وه و نیشتیمان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رباری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان له توانای هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نییه به‌و ههرامانه بڵێت : ئێوه هه‌ڵه‌ن و فرۆشیار و وێرانكه‌ر و خزمه‌تكاری بێگانه‌ن ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی شیاوی باسكردنه ئه‌و حوكمڕانییه بیر كۆت و كڵۆڵهیه له خزمه‌ت و سوغرهكێشی قاجار و ئالی عوسماندا شانازی به كۆیله بوونی خۆیه‌وه ده‌كات، ده‌پرسین : ئه‌رێ ئه‌مه ئه‌و به‌ڵایه نییه كه باسی لێوه ده‌كرێت ..؟!! له‌م هه‌رێمه‌دا شتێك ماوه بناسرێت به سه‌روه‌ری خاك و نه‌ته‌وه و نیشتیمان و مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراسییه‌ت ؟ (ئیسماعیل بێشكچی) نووسه‌ری تورك كه ده‌ڵێت : خراپترین حوكمڕانی كوردی له حكومڕانی تورك و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م باشتره، لێره‌وه لێی ده‌پرسین له كام به‌رێوه‌بردن و حكومڕانی باشیدا؟ له كوێی دونیادا هه‌بووه خاك و چاند و پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی فرۆشرابێت؟ له كوێدا هه‌بووه ده‌یان مۆڵگه و ده‌زگای سیخوری و سه‌ربازگه‌ی داگیركاری له خاك و زێدیدا جێگیر كرابێت؟ لە كوێی دونیادا هەبوە تەنها جارێك لە مانگەكانی (12،11،10،3،2،1 ) مووچەی فەرمانبەرانی دابەش كرابێت ؟ چ ئازارێك و هه‌ستێكی تاڵ و شهرمناوییه دوژمن به فریادڕه‌س و دۆستی خۆت بزانیت، راستیان فه‌رمووه كه ده‌وترێت حیزبی كوردی تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بووه، سه‌یره تائێستا خیانه‌تی ( 16 ) ئوكتۆبهرو (31 ) ئاب له ناسنامه‌ی حیزبی‌دا به ده‌سكه‌وت و شانازی پێناسه ده‌كرێت..!! جارێكی تر ده‌پرسین ئه‌رێ ئه‌وه خیانه‌ت و خیانه‌تكارییه نییه له پێناو چ ئه‌جێندایه‌ك كه‌ركوك و كوردایه‌تی راده‌ست به هه‌ژموونی حه‌شد و ته‌عریب و راكانهكان كرا؟ میكیافیلی ده‌ڵێت: ئامانج پاساو به هۆكاره‌كان ده‌دات جاڵجاڵۆكه بكاته حووشتر و مێشیش بكاته گامێش، ئێوه‌ش به نیازی ئه‌وه‌ن به فڕینی فیل و گه‌وره‌كردنی ئه‌فسانه‌ی عه‌نته‌ر و سه‌رۆك فێڵ له تاكی كورد و ده‌وروبه‌ری خۆتان بكه‌ن، له خوێندنه‌وه‌ی مێژوودا ده‌وترێت: به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێت، ئاماژه و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌می ئوومهوییهكان خه‌ڵكی شام له‌سه‌ر ئه‌وه راده‌هێنران، له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ملكه‌چ به سوڵتان قسه و باس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی و پیلانگێرییهكانی (معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان) نه‌كرێت، له‌و پێناوه‌دا ده‌یان قسه‌وباس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داهێنراون، ئاشكرایه ئێستاش له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌ژدیهاكانی باشوری كوردستان هاوشێوه فه‌رمووده ده‌ستكرد و گه‌نیوه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێ له سیاسه‌توانه دزه‌كانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چاك ده‌زانێ كوێ نیسكان ده‌هێنێ، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وامه له په‌خشان و ته‌خشان و فرۆشتنی نیشتیمان، جێی وتنه ئه‌و سیاسه‌ته به‌ڵایه تا كۆتایی ناتوانێ خه‌ڵكی بێده‌نگ بكات، فه‌رمووده ساخته‌كارییه‌كانیش به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو خلۆر ده‌بنه‌وه.
سه‌لاحه‌دین ساڵه‌یی