حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا.
رۆژی پێنجشەممە، 2024/3/14 حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هاوپەیمانەتێكیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەناوی(هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان) ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوپەیمانەتێكان ڕاگەیاند بەناوی (هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، دكتۆر كاوە مەحمود، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند: هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکە سەبارەت بەوەی کە ئێستا ئێمە لە بواری یاسایەکەی لەناو هەرێمی کوردستانی لەبەر ئەوە ئەو ناوە گونجاوە وە شوناسێکی کوردستانی بوونی تێدایە، بە نیسبەت ئێمەوە شوناسی کوردستانی بوون گرنگە، ئەو شوناسە کوردستانی بوونە بەسراوەتەوە بە داکۆکی کردن بەمافەکانی گەلی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا وە بەسراوەتەوە بە مافەکانی جەماوەر لە بواری دابینکردنی ژیانی پڕ کەرامەت بۆیان وە هەروەها داکۆکردن لەمافەكانی سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان بە تورکمان و ئاشوری و کلدان و سریان و ئەرمەن و هەموو ئەو پێکهاتانەی كە هەیە .
وتیشی: كاری پەرلەمان شێوازێكە لە شێوازەكانی تێکۆشان و ئەبەسرێتەوە بە شێوازەکانی دیکەی تر تێكۆشان، واتە کاری ئێمە تەنها کاری پەرلەمانی نییە کاری ئێمە زۆر فراوانە لە پێناو داكۆكیكی کردن لە بەرژەوەندەکانی خەڵکی کوردستان، کارەکەین کە متمانەی خەڵکی کوردستان بە دەست بێنین.
هەروەها بەڵێن عەبدوڵڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند: چەند رۆژێكە چەندین كۆبونەوە لە نێوانمان ئەنجامدرا، بەڵام لە كۆتایدا ئەو سێ لایەنە رێككەوتین كە ئەو هاوپیمانییەتە رابگەیەنین.
رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لەلایەن كۆمیسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.