ڕه‌فتاری كهڵهگایی به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كرێت(ڕه‌فتارێكی شه‌ڕانگێزییانه‌ی دووباره بووه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی وته و ده‌ربڕینه یان ده‌رونی یان جه‌سته‌ییه،كه ئه‌نجامده‌درێت له‌لایه‌ن كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك كه‌س له دژی كه‌سانیتر).چونكه كهڵهگایی ڕه‌فتارێكی تێكچووی مرۆڤه!مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بڵێم كهڵهگایی په‌یوه‌سته به مرۆڤه‌وه. مرۆڤیش په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك كایه‌ی ژیانه‌وه.هه‌ربۆیه هه‌موو كایه‌كانی ژیان(كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی،په‌روه‌رده‌یی…) ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا هه‌یه كهڵهگاییان تێدا ئه‌نجام بدرێت.هه‌ربۆیه كایه‌ی سیاسه‌تیش وه‌كو زۆربه‌ی كایهكانیتری ژیان كهڵهگایی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.بابزانین كهڵهگایی سیاسی چییه.كهڵهگایی سیاسی بریتییه له ئه‌نجامدانی كاری سیاسی له‌لایه‌ن لایه‌نێك یان پارتێك یان گروپێكی سیاسی به شێوه‌یه‌كی نا دروست.كاتێك كه ئه‌م لایه‌نه سیاسییه خاوه‌ن باوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراوه،ئه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به ناچاركردنی پارت و لایه‌نه سیاسییهكانیتری له‌خۆی لاوازترن و له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌ودان كه ده‌بێت پێڕه‌وی له به‌رنامه و ئایدۆلۆژیاكه‌ی ئه‌و بكه‌ن.ئه‌ویش زیاتر به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی گرتن و له‌ناوبردنییان و زیان پێگهیاندنییان ناچارییان ده‌كات.ئه‌م جۆره‌ی كهڵهگایی زیاتر له لایه‌ن ئه‌و پارت و ڕێكخراوه سیاسییانه ئه‌نجام ده‌درێت،كه خاوه‌ن ئایدۆلۆژیایه‌كی دیكتاتۆری و توندڕه‌وی و داپڵۆسێنهرین،باوه‌ڕییان به فره حزبی و فره ئایدۆلۆژی نییه.ئه‌م جۆره‌ی كهڵهگایی كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر كاری حزبی و سیاسی له ناوچه‌كه‌دا،چونكه لایه‌نی قوربانی ئیتر ملكه‌چی هه‌مو به‌رنامه و پڕۆژه و پلانه‌كانی لایه‌نی كه‌ڵه‌گا ده‌بێت و كه‌سایه‌تی سیاسی له‌ناو ده‌چێت و نابێته خاوه‌ن پڕۆژه و به‌رنامه‌ی خۆی،هیچ هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كردارێكی به‌رانبه‌ر خراپییه‌كانی لایه‌نی كه‌ڵه‌گا نابێت.له كۆتایشدا ده‌بێته لایه‌نێكی گه‌نده‌ڵ و بێهه‌ڵوێست.
هه‌روه‌ها لایه‌نێكیتری كهڵهگایی سیاسی ئه‌وه‌یه،كه كهڵهگایی سیاسی ته‌نها له ئاستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی یه‌ك وڵات ئه‌نجام نادرێت.به‌ڵكو زۆر جار له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش ئه‌نجام ده‌درێت،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان وڵاتانی جیاواز له یه‌كتریش ئه‌نجام ده‌درێت.واتا وڵاتێكی به‌هێز هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كهڵهگایی بۆ سه‌ر وڵاتانی بێهێزتر له‌خۆی،ئه‌ویش كاتێك ڕووده‌دات كه وڵاتی كه‌ڵه‌گا له عورفی دبلۆماسی لا ده‌دات و پێڕه‌وی له یاسا دبلۆماسییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات و ده‌ست له كاروباری وڵاتانی‌تر وه‌رده‌دات و سه‌روه‌رییان پێشێل ده‌كات و ناچاریان ده‌كات په‌یڕه‌وی له ئایدۆلۆژیا و به‌رنامه‌كانی ئه‌و بكه‌ن.یان هه‌ندێكجار هه‌ر بهكهڵهگایی خۆی ده‌كاته هاوبه‌ش له خێروبێری وڵاته‌كانییان و به‌شێك له داهات و به‌روبومی وڵاته قوربانییه‌كان بۆ خۆی ده‌بات.له به‌رانبه‌ریشدا وڵاتانی قوربانی هیچ په‌رچه‌كردارێك و به‌رگرییه‌ك له خۆیان ناكه‌ن و ته‌سلیمی داواكارییه‌كانی وڵاتی كه‌ڵه‌گا ده‌بن.كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ وڵاتانی قوربانی،كه ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان ،كه له وانه‌یه له كۆتاییدا ببێته هۆی پارچه پارچه بوون و له‌ناوچوونی وڵاتیش،هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی سه‌روه‌ری ناوخۆیش،یاسا وه‌كو پێویست جێبه‌جێ ناكرێت و گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه و ئینتیمای هاوڵاتیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه و گروپ و میلیشیای چه‌كداری دروست ده‌بن و شوێنی پۆلیس و هێزی به‌رگری وڵات ده‌گرنه‌وه…هه‌روه‌ها چه‌ندان لێكه‌وته‌ی خراپتری لێده‌كه‌وێته‌وه.بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌م جۆره‌ی كهڵهگایی ده‌تووانین له ئێستادا به چاوی خۆمان نموونه‌ی زیندوو ببینین.هه‌روه‌كو ئێستا ده‌بینین له ناوچه‌كه،كه چۆن وڵاتانی وه‌كو ئێران و توركیا كهڵهگایی به‌رانبه‌ر وڵاتانی‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دهستتێوهردهن له كاروباری وڵاتانی‌تری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و سه‌روه‌رییان پێشێل ده‌كه‌ن و خێروبێری وڵاته‌كان بۆ خۆیان ده‌به‌ن،له به‌رانبه‌ریشدا وڵاتانی قوربانی هیچ به‌رگرییه‌ك و په‌رچه كردارێك له دژیاندا نانوێنن و گوێڕایه‌ڵی ئهجێنداكانییانن و په‌یڕه‌وی له پڕۆژه و بهرنامهكانییان ده‌كه‌ن.
دڵۆڤان کەلهوری