لە دیدارێکی دۆستانەدا لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان ڕەوشی کوردستان و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لەسەر پێویستیی پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و پێویستیی یەکڕیزیی کوردستانی کرایەوە.
بەڵێن عەبدولڵا سەرپەرشتی شاندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی کرد و لە لایەن مام خدر ڕووسی سكرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێیانی بزووتنەوە پێشوازییان لێکرا.