بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی 2724،بەگەرمی پیرۆزبایی لە هەموو هاونیشتمانیانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دەکەین، نەورۆز وێڕای نوێبوونەوە و گۆڕانی سروشت و ژینگەی جوانی بەهاری کوردستان، بە ڕەهەندە سیاسییەکەی نەورۆز هێمای خۆڕاگری و سەرکەوتنە، نەورۆز هێمای بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری و زوڵم و زۆرداریە، هیوادارین ئەم جێژنە نەتەوەییە ببێتە مایەی شادی و خۆشی و کۆتایی نەهامەتییەکان، ببێتە هاندەر بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی کوردستانی و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە پیرۆزەکانی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
جەژنی نەورۆز پیرۆز بێ
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
نەورۆزی 2024-2724