مردن بەھۆی نەخۆشییەکانی دڵ بە تایبەتیی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ بە سەرەکیتریین ھۆکاری مردن دادەنرێت لە جیھان.
دكتۆر زانا پسپۆڕی ھەناو دهڵێت” ئەم ڕێژەیە ڕۆژ بە ڕۆژ بەپێی ھەموو داتاکان لە بەرزبوونەوەدایە و ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ تەمبەڵیی مرۆڤەکان (جووڵەی کەم و قەڵەویی) و خواردنی ناتەندرووست و جگەرەکێشان و ماندووبوون و سترێسی ژیانی ڕۆژانە و کۆنتڕۆل نەکردنی چەوریی خوێن و شەکری خوێن و فشاری خوێن و بوونی نەخۆشییەکە لە کەسە نزیکەکانی خێزان.”
ئهم پزیشكه باس لهوه دهكات گرنگتریین نیشانەکانی تووشبوون بە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ بریتیین لە سنگ ئێشە و ھەناسە تەنگیی. لێرە باسەکەمان لەسەر سنگ ئێشە دەبێت؛ بەڵام کام جۆری سنگ ئێشە ئاماژهیه بۆ ئهوهی پەیوەندیی بە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵەوە ھەیە؟
بە پێچەوانەی تێگەیشتنیی زۆربەی خەڵکی، بوونی ئێش و ژان لەلای چەپی سنگ بەتەنھا (زۆرجار پێی دەووترێت شوێنی دڵ) زۆربەی جارەکان (ھەموو جارێک نا) و بە دەگمەن پەیوەندیی بە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵەوە ھەیە!
بەھەمان شێوە بوونی ئێش و ژان لەلای ڕاستی سنگ بەتەنھا زۆربەی کاتەکان پەیوەندیی بە گیرانی خوێنبەرەکانی دڵەوە نییە.
بوونی ئێش و ژانێک کە بە جووڵە یان ھەناسە دان یان کۆکە یان بە دەستلێدان گۆڕانکاریی بەسەر بێت و زیادبێت، زۆر دوورە لەوەی سەرچاوەکەی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ بێت! زۆربەی ئەو حاڵەتانە لەوانەیە: تەشەننوجی ماسولکەکانی سنگ، گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە و ھەوکردنی سورێنچک (بۆڕی خواردن) و ھەوکردنی سییەکان و ڕێڕەوی ھەناسە بێت.
کەواتە ئەی سنگ ئێشەی نۆرە دڵێ چۆنە؟
ئەمجۆرە کەسی تووشبوو ھەست بە ناڕەحەتیی، قورسایی، ئێش و ژانێکی زۆر و بێزارکەر دەکات لە ناوەڕاستی سنگی! بەڵێ ناوەڕاستی سنگ! نە لای چەپ نە لای ڕاست! وەک لە وێنەکە بە ڕەنگی سوورێکی تۆخ ڕوون کراوەتەوە.
ئێشەکە زۆربەی جار دەچێ بۆ ھەندێ شوێنی تر ھەروەک لە وێنەکە بە سوورێکی کاڵ ڕوون کراوەتەوە (مل و چەناگەو قۆڵی چەپ یان ڕاست و ھەندێ جار بۆ بەشی سەرەوەی سک و نێوان ھەردوو دەفەی شان).
سروشتی ئازارهكه ئەوەیە کە تووندییەکەی بە ڕۆیشتن بە تایبەت سەرکەوتن بۆ بەرزایی یان ڕێکردن لە جەوێکی سارد، یان خواردنێکی زۆر یان سترێس و شڵەژانی دەروونیی زیاد دەبێت و کەسەکە بە پاڵکەوتن و پشوودان ئێشەکەی کەمتر دەبێتەوە. زۆربەی جارەکان لەگەڵ ئێشەکە دڵ تێکھەڵچوون و ڕشانەوەو ئارەقەکردنێکی زۆر و دڵەڕاوکێ یان ھەناسە تەنگیی، بوونی دەبێت.
کەواتە ھەرکاتێک ئەو جۆرە لە سنگ ئێشەت ھەبوو کە لەسەرەوە بە نووسیین ڕوونکراوەتەوەو لە وێنەکەش شیی کراوەتەوە، ئەوا پێویستە زوو سەردانی نزیکترین سەنتەری فریاگوزاریی یاخود پزیشکی پسپۆڕ لەو بوارە بکەیت.
تێبینییەکی زۆر گرنگ:
وەک ئامۆژگاریی، بۆ ھەموو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان ھەڵکشاوە بەتایبەت سەرووی ٥٠ ساڵە و لە کەسی نزیکی خێزان نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵیان ھەیە، یان خۆیان چەوری خوێن، فشاری خوێن، شەکرە، قەڵەویی، یان جگەرە کێشن، ئەوا ھەموو سنگ ئێشەیەک ھەر جۆرێکیان بێت و ھەموو ئازارێکی بەشی سەرەوەی سک، بە ھەند و جددی وەربگرن و پشتگوێی نەخەن.