ئەلینا رۆمانوڤسکى، باڵێۆزى عێراق لە بەغداد بە ئاژانسەکانى هەواڵى راگەیاندوە؛ لەگەڵ ئەوەى پاشەکشەیەکى زۆریان کردوە، بەڵام تا ئێستاش داعش مەترسییە بۆسەر عێراق و ئێمەش کارەکانى خۆمان بە تەواوەتى کۆتایی پێ نەهێناوە و دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە کە هێەکانى عێراق تواناى روبەڕوبونەوەى داعشیان هەیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە داعش دوژمنێکى هاوبەشە و پێویستە لە هەمو شوێنێک هەوڵى لەناوبردنى بدرێت و هەربۆیە عێراق و ئەمەریکا کارى هاوبەشیان هەیە تا بتوانن لە داهاتوشدا هاوپەیمانییە سەربازییەکانیان بەهێز بێت.
لەبارەى کۆتاییهاتنى ئەرکى هاوپەیمانانیشەوە لە عێراق باڵێۆزەکەى ئەمەریکا ئەوەى ئاشکرا کردوە کە کارەکانیان کاتى پێویستە تا کۆتایی بێت.
پێشتر محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق چەندین جار جەختى لە کۆتاییهاتنى کارەکانى هاوپەیمانان لە عێراق کردەوە و ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە داعش چیتر مەترسیی نییە لەسەر وڵاتەکە و چاوەڕێش دەکرێت لە ناوەڕاستى مانگى داهاتو سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى ئەمەریکا تایبەت بە مانەوە و نەمانەوەى هاوپەیمانان لە عێراق کۆببنەوە.