سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیركردن و رێگری لە رۆژنامەنووس و چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی دەكات، رایدەگەیەنێت هیچ گرەنتییەك نییە لەوەی رەفتاری هێزە ئەمنییەكان لەدانبەخۆدا گرتنەوە بگۆرێت بۆ سەركوتكردن. دەشڵێت :”نەرموونیانی هێزە ئەمنییەكان تا پردی دەباشان بڕ دەكات.”
سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیركردن و رێگری لە رۆژنامەنووس و چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی دەكات، رایدەگەیەنێت رەفتاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و تیمەكانی راگەیاندن سەلماندنی كە فەرمان هات هیچ گرەنتیەك نییە رەفتاری هێزی ئەمنی لە دانبەخۆداگرتنەوە بگۆڕێ بۆ زەبرزەنگ.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، ئەمڕۆ جارێكی تر سەدان مامۆستای ناڕازی لە شاری سلێمانی نزیك پردی دەباشان، خۆپیشاندانیان رێكخست، بەڵام رەفتاری ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەكان جیاوازتربوو لە رەفتار و هەڵوێستی چەند مانگی رابردوویان بەرامبەر بە ناڕەزایەتیی مامۆستایان.
دەشڵێت، ئەوەی لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ رویداو لە بەكارهێنانی هێزو تۆقاندن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و تیمەكانی راگەیاندن لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، لە دوو مانگی رابردودا روویان نەداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، فەرمانی بەكارهێنانی هێز بەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە و دەستگیركردنی رۆژنامەنووس كە بۆ روماڵكردن لەوێبوون وە دەستگیركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكە شەرمەزار دەكەین.