بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،”هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی، جلووبەرگی فەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەر بکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە لیوا مافپەروەر تارق ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،”لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاوڵاتییان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیی قەدەغەیە بە جلووبەرگی سەربازیی بۆ هیچ مەبەستێك، جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،”ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەك بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لە بەر بکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشان بدرێت پێویستە ڕەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،”هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست”.