دەربارەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی بوار-Bwar و لە چەند پەیجێکی تر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، لەسەر وەرگرتنی نەسریەی حزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو نێوەدا ناوی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاتووە کە نەسریە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەوەی لەو هەواڵەدا هاتووە و ئەوەی پێوەندیی بە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە هەیە دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەکەینەوە.
لە دوای ئەوەی کە مینحەی حزبەکان لە هەرێمی کوردستان نەماوە،حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بوودجەی نەماوە ، ئەگەر بوودجە و نەسریەی هەبوایە خاوەنی سەتەلایت و ڕاگەیاندنێکی بەهێز دەبوو، لە کوردستاندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
27ی ئاداری 2024