بۆ بەڕێزان: مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق
حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی یادی (90)ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێڕاق، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین. هیوادارین ئەم بۆنە مێژووییە هاندەر بێت، بۆ بەرەو پێشبردنی تێكۆشان و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانی و دیموكراسییەكان و چەسپاندنی بنەماكانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی.
حزبی شیوعی مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی هەیە لە عێراق و كوردستاندا، ڕۆڵێكی پێشڕەوانەی هەبووە
لە خەباتی سیاسی و نیشتمانیدا، دۆخی ئێستای عێراق لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە سیاسەتی نیشتمانی و ڕۆڵی تێكۆشەرانەی حزبی شیوعی و حزبە نیشتمانپەروەرەكان هەیە، بۆ دەربازكردنی گەڵانی عێراق بە هەموو نەتەوە و
پێكهاتەكانیەوە لەو مەینەتیانەی ڕووبەڕووی بۆتەوە.
لەو پێوەندەدا جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان و عێراق دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕیزماندا..
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
30ی ئاداری 2024