ده‌كرێت له ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمدا بوترێت به‌عس وه‌جاغی نه‌وه‌كانی روونه، له به‌راوردكاریی هه‌ندێ حیزب و كه‌سانی وه‌ها كه په‌یدابوونه، له پێناو ئافه‌رین و پاداشتێكی شه‌رمه‌زارییانه، به ئاشكرا یان له ژێر په‌رده‌وه رۆژانه ده‌یان تۆمه‌ت و راپۆرت له‌سه‌ر كه‌سانی دڵسۆز و نه‌ته‌وه‌یی بۆ سۆزانی و ئاغا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ساڵانێكه بۆ داكۆكیكردن له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، وه‌ك ده‌بینین له لایه‌ن كه‌سانی كاڵفام و درۆزن و دوو{ووهوه به تانه و ته‌شه‌ر یاخود قسه‌ی بێ بنه‌ما رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، تا راده‌یه‌ك له دانیشتن و كۆڕ و كۆبووهنهكانیشدا به‌ردی كوێرانهمان بۆ ده‌هاوێژرێت، له‌م رووه‌وه له‌و تووتیانه ده‌پرسین : به نیازی چین؟ وه‌ك ده‌وترێت كاتێك راوچییه‌كان لێڵ كردنی ئاو بۆ مه‌رام و سه‌ركه‌وتنی خۆیان به‌كار ده‌هێنن، وا دیاره ئێوه‌مانانیش به چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان له پیلانگێڕی و كۆمه‌ڵكوژی سه‌رگه‌لی كورد ده‌تانه‌وێت ستایشی سوڵتان ئۆردۆگانی داعش و میت و ئیتیلاعات و قه‌ره‌داغی و گوڕگه بۆر و ئیسلامی سیاسی و ئیخوان و به‌ره‌ی نوسره و قاعیده و قهرهزاویتان بۆ بكه‌ین! گومانی ناوێت كه‌سێك له ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ئه‌خلاقیدا سڕابێته‌وه ئه‌وه هیچ شڕۆڤهیهك هه‌ڵناگرێت. له كورده‌واریدا هاتووه ئه‌وانه‌ی فرچكیان به نۆكهرییهوه گرتبێت تا كۆتاییان ناتوانن واز له‌و پیشه‌یه بهێنن كه خیانه‌ت و خیانه‌تكارییه، به‌ڵێ په‌كه‌كه به ئیدیای كوردستانی بوون و تێكۆشانی ژنان و مرۆڤدۆستی بۆته جێی شانازی و پیرۆزی له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و هه‌موو جیهان، به‌ڵێ ( ئۆجه‌لان) له نووسینه‌وه‌ی مێژووی هاوچه‌رخ و نوێی كورده‌واریدا به بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی سه‌رده‌م ته‌ماشا ده‌كرێت، په‌رجوو لێره‌دایه ملیۆنان كه‌س له ناو و ده‌ره‌وه‌ی زیندانه تاكه كهسیهكهیدا ، له ده‌وری رێبه‌رایه‌تی و وته فه‌لسه‌فیه‌كانیدا كۆبوونه‌ته‌وه، كورد بوون سه‌خته به‌ڵام ڕاكردن لێی نامه‌ردییه، ئه‌وه ئه‌و وته فه‌لسه‌فییه‌یه كه بۆته ده‌سته‌واژه‌یه‌ك و سمبولێك بۆ دروشمی شۆڕش و به‌رخودان ، له كۆتاییدا ئه‌وه ده‌ڵێین به‌نده وه‌ك كه‌سیكی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نیشتیمان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ئایدۆلۆژییه‌وه ده‌بینین، بۆیه دوور له رێكخستن و په‌یوه‌ندی به پارتی كریكارانی كوردستانه‌وه، به شانازییه‌وه له ناسنامه‌ی په‌كه‌كه و كوردبوون ده‌ڕوانین، له روانگه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌و ره‌فیق و تووتیانه ده‌ڵێین كه ئاگایان له ژان و تراژیدیای كوردایه‌تی نییه، جگه له شه‌رمه‌زاری و ریسوایی هیچیترتان بۆ نامینێته‌وه.
سه‌لاحه‌دین ساڵه‌یی