بەڕێزان هاوسەرۆکانی DEM PARTÎ
سڵاوێکی گەرم..
بابەت : پیرۆزبایی
بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان DEM PARTÎ لە هەڵبژاردنی شارەدارییەکانی 31ی ئاداردا، بە ناوی خۆم و هەموو هاوڕێیانم لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە هەموو ئەندامانی دەمپارتی و لە گرتیێن زیندانان و لە خەڵكی وڵاتپارێزی باکووری کوردستان دەکەم، سەرکەوتن لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم.
ئەو سەرکەوتنە دیموکراتییە، نیشانیدا گەلی كوردستان لە تورکیا خوازیاری چارەسەری ئاشتیانەی دۆزە ڕەواکەیەتی، نیشانیدا ئیرادەی گەل لە ستەمکاری و زوڵم و زۆرداری بەهێزترە، هیوادارین ئەم سەرکەوتنە هاندەر بێ بۆ پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر .
هەر سەركەوتوو و سەرفرازبن
بەڵێن عەبدولڵا
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
4ی نیسانی 2024هەولێر