سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کوردانی فەیلی قەرەبو بکاتەوە.
ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر جینۆسایدی کوردانی فەیلی تێدەپەڕێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کە ئەو تاوانەی بە جینۆساید ناسان، کوردانی فەیلی لە هەمو رویەکەوە قەرەبو بکاتەوە و رەگەزنامەوە و ماڵ و موڵکیان بۆ بگەڕێنێتەوە و کێشەکانی بۆ چارەسەربکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ بەدیهێنانی مافی کوردانی فەیلی به‌رده‌وام له هه‌وڵدا دەبن.
لەپەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتوە، جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌مو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان، مێژويه‌كى ڕه‌ش و رابردویەکی تاڵى پڕ له هه‌ڵه‌ى عێراقه كه بوه هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات.
جەختیشدەکاتەوە، دەبێت ئەو رابردوە بۆ هەموان ببێتە پەند و وانە بۆ داهاتویەکی باشتر لەسەر بنەمای پێکەوەیی و یەکتر قبوڵکردن لە عێراق سودی لێوەربگرین.