کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە کاندید و هاوپەیمانی و لیستەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و هاوپەیمانی كوردستانیش ژمارە 133بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عێراق رایگەیاند؛ هەمو هەوڵێک دەدەن تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتویی ئەنجام بدرێت. ئەوەشی ئاشکرا کراوە کە 886 کاندید و دوو هاوپەیمانی و 10 حزب بەشدارن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان.
لیستی هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووه لە هەر سێ لایەنی ،حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
