لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیامی من بۆ ئێران ئەوەیە هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل، دەشڵێت، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئێمە پشتیوانی تەلئەبیب-ین و بەرگری لێدەکەین.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیۆرک بەم شێوەیە دوا.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسویەکەدا ڕایگەیاند، پەیامی من بۆ ئێران ئەوەیە هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل.
جۆ بایدن باسى لەوەشکرد، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئێمە پشتیوانی تەلئەبیب-ین و بەرگری لێدەکەین.
جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كۆنسۆڵخانەی ئێران لە دیمەشق و چەند فەرماندەیەكی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە بەهۆیەوە کوژران و لە بەرامبەردا ئێران و گرووپە چەكدارەكانی كاتژمێرى سفریان بۆ هێرش كردنە سەر ئیسرائیل داناوە، ئەمریكاش لەو بارەوە هۆشداریی دەدات.