دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی جەنگیی وڵاتەکەی کە چەند سەعاتێکی خایاندووە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە ئۆپراسیۆن و ھێرشە زەمینییەکەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر شاری رەفەح کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە بۆ کاتێکی تر دوابخات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناتانیاھۆ وتویەتی لەگەڵ ئەوەی ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەو ھێرشە کراوە و وادەکەشی دیاریکراوە کە ئامانجەکەی لە ناوبردنی ھەموو گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەماسە، بەڵام بڕیاریداوە ھێرشەکە دوابخات بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکات.