وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن بڵاویكردەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پرۆتۆكۆڵێكی كاری هاوبەشیان ئیمزاكردووە بەمەبەستی كاركردن لەسەر رێككەوتنێكی سەربازی بەبەهای 550 ملیۆن دۆلار.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەكۆبوونەوەكەدا باسی هەوڵەكانی نێوان عێراق و ئەمریكاش كراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان، روبەڕوبوونەوەی داعش و داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.