دکتۆر شوان ئەبوبەکر دەڵێت، گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی تێکچونی خەو بەهۆی هەناسەدانەوە، دەشڵێت، حاڵەتەکە چەند نیشانەیەکى هەیە لەوانەش خەواڵویی زۆر بە ڕۆژ، پرخەی زۆر لە کاتی خەودا، وەستانی هەناسە بۆماوەی کورت لە کاتی خەودا.
دکتۆر شوان ئەبوبەکر، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى میشک و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بە گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا و نیشانەکانى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.
گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی تێکچونی خەو بەهۆی هەناسەدانەوە.
گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا بریتیە لە تێکچونی ناوبەناوی خەو بەهۆی تەسکبونەوەو گیرانی ڕێڕەوی خەو لە کاتی خەودا و دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن، بەو هۆیەشەوە نەخۆشەکە چەند جارێک بەخەبەر دێ و دەبێتە هۆی کەم خەوی.
نیشانەکانی گیرانی هەناسە لە کاتی خەودا کامانەن؟
خەواڵویی زۆر بە ڕۆژ، پرخەی زۆر لە کاتی خەودا، وەستانی هەناسە بۆماوەی کورت لە کاتی خەودا. بەیانیان نەخۆشەکە دەمو قوڕگی وشکە، سەرئێشەی بەیانیان. کەم بونەوی تەرکیز و دڵتەنگی و زوو توڕە بوون.