ڕوژی شەممە 20/4/2024 هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەولێر لەگەڵ بەشێک لە کادیرانی سنوری (لقی هەولێر و لقی سۆران و ئەندامانی مەکتەب)ی حزب کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا سكرتێری حزب بەوردی باسی لە بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان و عێڕاق بەتایبەتی کرد، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باسی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی كرد.
سەبارەت بە (هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان) کە حزبمان لەگەڵ ( حزبی شیوعی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان) و بە بەشداری (بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) کەلە لیستەکەدا بەشدارن بە ژمارە 133، بەڕێز سکرتێری حزب باسی گرنگی ئەم هەڵبژاردنەی کرد، دواتر هاوڕێیان بەسەرنج و تێبینیەکانیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.