ئەمڕۆ پێنچ شەممە 25/4/2024 لەبارەگای لقی ڕاپەرینی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەشاری ڕانیە هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەیاوەری هەریەک لەهاوڕێیان شوان محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و حەمەڕەش ئەحمەد بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن ،کاکەڕەش ڕەسوڵ ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن ، لەگەڵ بەشێک لەکادیرانی لقی ڕاپەرین کۆبۆوە، وێرای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی ، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکاریەکان لەبازنەی سلێمانی بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا وبڕیار و ڕاسپاردەی پێویست وەرگیران.


