ئێران داوای قەرەبووی زیانەكانی جەنگی هەشت ساڵە لە عێراق دەکاتەوە

  • ئێران داوای 242 ملیار دۆلار لە عێراق دەکات، وەک قەرەبووی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران.
  • ماوەیەکە لە ئێران باس لە گرێبەستێک دەکرێت لەسەر قەرەبووی زیانەکانی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێراق.
  • گرێبەستەکە لە نێوان خەڵک و دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا نییە، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتە.
  • پرسی قەرەبووکردنەوە لە بڕیارنامەی ژمارە 687ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، کە لە 26ی ئازاری 1991، دوای هێرشی پێشووی سوپای عێراق بۆ سەر کوەیت دەرچووە.
  • ئەم بابەتە لە نێو سۆشیال میدیای ئێران ڕەنگدانەوەی هەبووە، دەپرسن ئایا ئێران دەتوانێت ئەو بڕە پارەیە وەربگرێتەوە؟.
  • شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران لە ساڵی 1980 دەستی پێ کرد و لە ساڵی 1988 کۆتایی هات، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بەریتانی نزیکەی 500 هەزار عێراقی و 750 هەزار ئێرانی لەو شەڕەدا گیانیان لەدەست داوە.
  • لە ماوەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، نزیکەی 200هەزار ئێرانی بە هێرشی ئاسمانی و مووشەکی سوپای عێراق کوژراون کە سێ لەسەر چواریان گەنجی خوار تەمەنی 25 ساڵ بوون. ئەم ژمارانە تۆڕی میدیایی” تابناک”ـی ئێرانی بڵاوی کردوونەتەوە.
  • لێکەوتە مرۆییەکان:
  • شەڕی عێراق و ئێران بوووە هۆی کوژران و کەمئەندامبوونی هەزاران کەس، بەڵام عێراق قەرەبووی کوەیتی کردەوە و قەرەبووی ئێرانی نەكردەوە.
  • بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی لیژنەی شارەزایانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێشکەش ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەدوڵەتی کراوە، پێویستە عێراق 97 ملیار دۆلار وەک قەرەبووی شەڕ بداتە ئێران، لەسەر دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئێران.
  • لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە کە عێراق دەستپێشخەری شەڕەکە بووە و مافەکانی مرۆڤی پیشێل کردووە، بەڵام هیچ باسێک لە قەرەبووکردنەوەی جەنگ نەکراوە.
  • شارەزایانی یاسایی عێراق لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕایانگەیاندووە “دۆسیەیەکی لەو شێوەیە ئاڵۆزە، چونکە پێویستە باسی زیانەکانی دواتری هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سەر عێراقیش بکرێت و عێراق قەرەبوو بکرێتەوە؟ ئەمەش دۆسیەکە زۆر دوا دەخات و ئەگەر ئیرادەی سیاسیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە هەبێت، هەر جێبەجێ ناکرێت”، بۆیە دەگوترێت تاکە ڕێگە دادگەی نێودەوڵەتیی لاهایە.

پەیوەندیدار