رۆژی شەممە ( 27\4\2024) هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە یاوەری شاندێكی حزب بەشداریان كرد لەئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی 11 پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق ،لە كۆنگرەكەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان وتاری مەكتەبی سیاسی زەحمەتكێشانی خوێندەوە و پیرۆزبایی كۆنگرەی 11ی لە حزبی شیوعی عێراق و ئەندامانی كۆنگرە كرد و هیوای سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی كرد.