پڕشنگدار بێ رۆژی جیهانی كرێكاران و تەوژمی تێكۆشان
لەپێناو هێنانەدی یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی
بەیاننامەی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
لەساڵڕۆژی یەكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاراندا
یەكی ئایار رۆژێكی پڕشنگداری تێكۆشانە لەپێناو نەهێشتنی چەوساندنەوە و هێنانەدی یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی.
لەم رۆژەدا، كە هاتنەوەی (137)ـەمین ساڵەی قوربانیدانو تێكۆشانی كرێكارانی شاری شیكاگۆ دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و چەوسێنەرەكانیانە پارتە چەپ وكۆمۆنیستو لەگەڵیانیشدا ، جەماوەری بەرفرەوانی چەوساوەی لەسەرتاسەری جیهاندا ، لەدەوریان كۆدەبنەوەو برەو بە تێكۆشانی چینایەتی دژ بە سیستەمی سەرمایەداریو گەیشتن بە رۆژی بنیاتنانی سۆسیالیزم دەدەن.
جەماوەری گەلی كوردستان
لەكاتێكدا، هەموومان بەیەكەوە، ساڵڕۆژی یەكی ئایار بەرز رادەگرین، بەدەنگی بەرز ئەو نادادییە شەرمەزار دەكەین كە جەماوەری گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانیان دووچاری هاتوون، لەئەنجامی شكستی سیاسەتی ئابوری و دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، هاوكات سەركۆنەی سیاسەتەكانی حكومەتی ئیتحادی و نوخبەی سیاسی دەكەین كە لەڕێگای (دەوڵەتی قووڵەوە)، دەیانەوێ گەلی كوردستان تەپەسەر بكەن و لە ئایندەی خۆیان بێ ئومێدیان بكەن.
لەمەشدا ئەوەی زۆرترین زیانی بەردەكەوێ جەوساوەكانی كوردستانە كەلە رابردوو بەخوێن و گیانیان خۆیان رەوایەتی تێكۆشانیان لەسەر شانبووەو لەئێستاشدا، ژیان وگوزەرانیان كەوتۆتە بەر هەڕەشە و رۆژ بەرۆژ ژیانیان بارگرانتر و ناخۆشتر دەبێت.
بۆیە، جێگای خۆیەتی ، لەیەكی ئایاردا، پەیمان لەگەڵ ئەو جەماوەر نوێ بكەینەوە كە لە تیكوشاندا بەردەوام دەبین و هەموو توانایەكمان لەپێناو دالبنكردنی ژیانێكی باشتر بۆ كریكاران و رەنجدەرانی بیرو وبازو بەكار بخەین.
هاوڵاتیانی تێكۆشەر
هەر لەم یادەدا، دەمانەوێ جەخت لەسەر ئەو بۆچوونە بكەینەوە، كە تێكۆشانی چینایەتی و نیشتمانیمان ، بەیەكەوە گرێدراوە و لەیەكتر جیاناكریتەوە..
جێكای داخە یەكێك لەو یاسانە، كە بە هۆی هەلوەشاندنەوەی بەرلەمانی كوردستان لەلایەن دادگای ئیتحادی پەكخرا یاسای كاری نوێ بوو كە لە ستانداردی جیهانی نزیك كەوتبۆوە هەرچەندە هەندێك تێبینمان لەسەری هەبوو. ئەمەش زیانیكی گەورەی نوی بوو دژ بە بەرژەوەندی كرێكاران و جەماوەری گەلەكەمان.
ئێمە لە كاتیكدا جەخت لەسەر پرۆژەیەكی نیشتمانی ناوخۆیی كوردستانی دەكەینەوە كە، داكۆكی لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان چ لەبەرامبەر ناوخۆ چ لەبەرامبەر حكومەتی ئیتحاد، دەكەینەوە، جاریكی دیكە ئاماژە بە كۆمەلیك خاڵی گرنگ دەكینەوە كە بەشیكە لە تیكوشانمان بۆ وەدیهینانی ژیانیكی باشتر بۆ كریكاران و رەنجدەران و دابینكردنی عەدالەتی كۆكەڵایەتی.
بۆیە جەخن لەسەر ئەم خالانە دەكەینەوە:
1. مسۆگەركردنی دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆیداو هەوڵ نەدرێت وەكو كارتی فشار و دەستەمۆ بەكار بهێنرێت، چونكە ئەوە مافە هەورەها گەڕاندنەوەی پاشكەوتی ئەو موچانەی كەلەساڵانی بەهۆی ململانێی سیاسی لەنێوان بەغدا و هەولێر كەرتی موچەخۆرانی كوردستانی لێ بێبەش كراوە.
2. نەهێشتنی بێكاریو رەخساندنی هەلی كاری یەكسان و دابینكردنی بیمەی بێكاریو تەندروستی و كۆمەڵایەتی و دیاریكردنی لایەنی كەمی كرێ كە لە 700 هەزار دیناری عێراقی كەمتر نەبێت.
3. دەستەبەری كارو ژیانی كرێكاران بكرێت.
4. سەلامەتی پیشەیی كرێكاران و دابینكردنی هۆیەكانی خۆپارێزی لەشوێنی كار بەرپرسیارێتی حكومەتو كۆمپانیاكانە.
5. رێگەگرتن و نەهێشتنی جیاكاری لە نێوان كرێكاری ژن و پیاو و گێچەڵی سێكسی.
6. دابینكردنی مافی (مۆڵەتی دایكایەتی) بۆ كرێكارانی ژن ، رێگاگرتن لەكارپێكردنی منداڵان.
7. كاراكردنەوەی سەندیكای كرێكاران و رەخساندنی فرەیی و ئازادی خۆ رێكخستن.
8. سندوقی خانەنشینی و زەمانی كرێكاران كارا بكرێتەوە.
9. هەوڵی جدی بدرێت بۆ ئەوەی یاسای كاری نوێ لە هەرێمی كوردستان كارا بكرێت رێنمایی بۆ دەربكرێت , دوای ئەوەی بەهۆی بڕیاری مەحكەمەی ئیتحادی پەك خراوە.
10. پاراستنی ژینگەی كوردستان بەرپرسیارێتی حكومەتەو لەمباریەوە چاوچنۆكی كۆمپانیاكان كۆتایی پێبهێنرێت.
پڕشنگدا بۆ خەباتی هێنانەدی یەكسانی و نەهێشتنی نادادپەروەری كۆمەڵایەتی
پڕشنگدار بێ خەباتی تێكۆشەرانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
ئایاری202