ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەردەوامبوونی لە ئۆڵدترافۆرد بۆ وەرزی داهاتوو.
گومان لەسەر توانای تێن هاگ هەیە بۆ ئەوەی بۆ وەرزێکی تر پێگەی خۆی بپارێزێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی سەرنەکەوتنی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەمە جگە لە ئەنجامە کارەساتبارەکانی لە زۆربەی پاڵەوانێتییەکان.
سەرەڕای ئەمەش، تێن هاگ لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: پێشبینی دەکەم ساڵی داهاتوو وەک ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوام بم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستێکی درێژخایەنم واژۆکردووە، کەسێک نیم لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا تیپەكە جێبهێڵم.
كاتی خوێندنەوە : 87 ووشە