سەباح شبر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاند، زۆرینەی ئەو سەنتەرانەی تایبەتن بە جوانکاریی، مۆڵەتی وەزارەتی تەندروسیتیان نییە و دەبنە هۆی گواستنەوە و توشبون بە ئایدز.
سەرۆکی سەندیکاکە دەشڵێت: جگە لە سەنتەرەکانی جوانکاری، سەنتەرەکانی تایبەت بە تاتۆش ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی ساڵانی رابردو دو هەزار و 638 حاڵەتی توشبون بە ئایدز لە عێراق تۆمار کراوە.
ساڵی 2022، لە پارێزگای بەغدا زیاتر لە 400 سەنتەری جوانکاری هەبون کە زۆربەیان هیچ مۆڵەتێکیان نەبو، ئەوانەشی کە مۆڵەتی پزیشکیان هەبو، بەشێکیان خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان.
كاتی خوێندنەوە 88 ووشە