کاتژمێر 09:00ـی شەوی ڕابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
هەر دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی سەرچاوەی ڕووداوەکە و هۆکار و زیانەکانی پێکهێنراوە و ئەمڕۆ دەست بە کارەکانی دەکات و ڕاپۆرتێک لەمبارەیەوە ئامادە دەکرێت.
بەگوتەی قایمقامی هەولێر، “لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر نزیکەی چوار هەزار دوکان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەپێی ئەو ئامارگیریەی سەرەتاییەی کە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکان کراوە، زیاتر لە 370 دووکان بەتەواوی سووتاون کە دەکاتە ڕێژەی 10% بازاڕەکە”.