پێش نیوەڕۆی ٧ ئایار بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
لە دانیشتنێکدا کە هاوڕێ شاخەوان عبدولڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو باس لە هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.
لە لایەن خۆیەوە بەڵێن عەبدولڵا هەوڵەکانی وەزیری پێشمەرگەی بەرز نرخاند و هیوای خواست کە هەنگاوەکان بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی هێزێکی نیشتمانی کە خواستی هەموو لایەک و دۆستان و هاوپەیمانانە بە ئەنجام بکات.
وەزیری پێشمەرگە بەرێزەوە سوپاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد لە پشتیوانیان بۆ هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
