بانكی بازرگانی عێراق رایگهیاند، بهشداری له پڕۆسەی “تهوتین”ی موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان دهكات و لە ئێستادا چاوەڕێی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانن کە بڕیارە موچەکانیان لە بانکەکە جێگیر بکرێت.
بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزترانی عێراق، بانکەکە بەشداری لە پڕۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە راگەیەنراوی بانکی بازرگانی عێراق ئاماژەبەوەشکراوە، شاندێکی پسپۆڕی بانکەکە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی تەوتینی موچەی فەرمانبەران کرد.
شاندی بانکی بازرگانی عێراق ئاشکرایان کرد، ئامادەیی تەواویان تێدایە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەوتینی موچە و دروستکردنی کارتی بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ناردنی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمن کە بڕیارە موچەکانیان لە بانکەکەک جێگیر بکرێت.
دواى ئهو ڕاگهیهنراوه، حكومهتى ههرێمیش هاتهدهنگو لهڕاگهیهنراوێكدا پێشوازى لهبڕیارهكهى بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) دهكاتو جهختدهكاتهوه، ئهو بانكه عێراقیه، بەشداری لە(هەژماری من) دەکات.
حكومهتى ههرێم نوسیویهتى، “بەخۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداریی لەپڕۆژەی هەژماری من بۆ بەدیجیتاڵکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەکات، ئهمهش دواى ئهوهى نوێنەرانی حکومەتی هەرێمو تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامداو لەکۆبونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمو پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکانو پرۆسەی دروستکردنی کارتو بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لەسەرتاسەری هەرێمدا کرا”.
حكومهتى ههرێم جهختیكردوهتهوه، “بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەمو خزمەتگوزاریی بانکی بەهاوڵاتییان دەبەخشێت، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ موچەخۆرانی کەرتی گشتی لەهەرێمو کەرتی دارایی عێراق، ئێمە خۆشحاڵین بەم هاوبەشییەو ئەو سودانەی کە لەم ڕێگەیەوە بەخەڵکی هەرێم دەگات”.