بەڕێز کاک شێخ ئەحمەد شێخ عومەر عەلیاوەیی
بابەت : پرسەنامە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو “نەسرین شێخ عەبدولڕەحمان” دایکی بەڕێزتان و هاوژینی خوالێخۆشبوو شێخ عومەر عەلیاوەیی کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی و دایکی شەهید جامی و کۆچکردوو هاوڕێ شێخ سادقمان پێ گەییشت.
لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خوشک و براکان و خانهواده و كەسوكار و دۆستانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین .
ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێ ، ڕۆحی خاتوو نەسرین بە بەهەشتی بەرین شاد بێ ، سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
10ی ئایاری 2024