ڕۆژی یەک شەممە 12ی 5 ی/2024 بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەیاوەری هاوڕێیان بێکەس قادر و شاخەوان عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، دڵشاد ڕەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، شاندی حزب لەلایەن پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری پێشوازی کران.
لە دانیشتنێکدا بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزب پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی پشتیوان سادق کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو بەرپرسی نوێی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا قسەو باسیان لەبارەوە کرا.
لەکۆتایشدا پەیوەندییەکانی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەسەر کرایەوە.