لە دیداری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی و پێویستیی یەکخستنی هەڵوێستی سیاسی لایەنە کوردستانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک کرا.
بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەیاوەری هاوڕێیان بێکەس قادر و شاخەوان عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، دڵشاد ڕەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان ، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە شاری هەولێر. شاندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە، حاجی مەسیفی، ڕێباز بێرکۆتی و ڕابیحە حەمەد ئەندامانی سەركردایەتی یەکێتی پێشوازی کران.
لە دیداری هەردوولادا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی و پێویستیی یەکخستنی هەڵوێستی سیاسی لایەنە کوردستانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە و باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گرنگی یەکڕیزیی کوردستانی و پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە.