لە شاری ھەولێر ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ ناساندنی کتێبی (شەھید ئەحمەدخان لە دیدی ھاوڕێکانییەوە) سازکرا.
ئێوارەی رۆژی 14/5/2024، بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەھیدان سکرتێر و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیە کۆمەڵایەتیەکان و نوسەران و ڕۆژنامەنووسان لە شاری ھەولێر ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندنی کتێبی (شەھید ئەحمەدخان لە دیدی ھاوڕێکانییەوە) سازکرا.
سەرەتایی ڕێوڕەسمەکە لەگەڵ ماڕشی ئەی ڕەقیب ھەمووان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدان ڕاوەستان، پاشان وتەی بەخێڕھاتنی کەسوکاری شەھید ئەحمەدخان لەلایەن حەسەن ئاغا بۆڵی برای شەھید پێشکەش کران پاشان ھەریەک لە عەدنان موفتی و بەڵێن عەبدولڵا لە دوو وتاردا باسیان لە ڕۆڵی قارەمانانەی شەھید ئەحمەدخان کرد.
ووتەی کەسوکاری شەھید لە لایەن ھەژار ئەحمەدخان پێشکەش کرا پاشان کتێبەکە پێشکەش بە پێشمەرگە ھاوسەنگەرەکانی شەھید ئەحمەدخان کرا و دواتر بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.





