ڕێکخراوە یاساییەکان و پارێزەران و مافناسان، بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ-یان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، “دان بەم بڕیارانەدا نانێین و دژی تاریکیی تێدەکۆشین”.
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادیی (ئۆهەدە) و کۆمەڵەی مافناسانی هاوچەرخ (چەهەدە) و مافناسان بۆ دادپەروەریی و مافناسان بۆ دیموکراسیی، لە دژی بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ، لەبەردەم دادگای ئیستەنبووڵ خۆپیشاندانیان کرد و شەرمەزاریان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چەندین پارێزەر و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون و درووشمی “کۆبانێ نەکەوت و ناکەوێت” و “بژی بەرخۆدانی کۆبانێ” و “بژی بەرخۆدانی زیندان” و “دژی فاشیزم یەکبگرن”یان بەرز کردەوە.
بەڕێوەبەری لقی ئۆهەدەی ئیستەنبووڵ، ڕووکەن کالن ڕایگەیاند ئەم بڕیارە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەوە دراوە و سیاسییە، هەوڵێکە بۆ سەپاندنی بناغەی ڕژێمی تاکەکەسیی، ئاماژە بەوەش کرا ئەو سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاوەی لە سەدەی یەکەمی کۆمار هەوڵدە درا لەڕێگەی دادگای ئیستقلالی شەرقەوە بەسەر گەلی کورد بسەپێنرێت، ئێستا لە سەدەی دووەمی کۆمار دەخوازرێت لە ڕێگەی دۆزی کۆبانێوە درێژەی پێ بدرێت.
هەروەها کالن ڕایگەیاند، دژی بەربەریزم و تاریکی داعش بەرگریی لە ئازادیی و ڕووناکی دەکەن، دان بەم بڕیاراندا نانێن و دژی تاریکی تێدەکۆشن.