ئاژانسی مێهر ڕایگەیاند: کە سەرکۆمای ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ڕووداوی تێکشاکانی هێلیکۆپتەردا گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویكردەوە، پارچەکانی ئەو هێلیکۆپتەرەی كە سەرۆک کۆماری ئێران و وەفدی هاوڕێی هەڵگرتبوو دۆزرایەوە و سەرجەم ئەو کەسانەی تێدا بوونگیانیان لەدەستدا.
ئاماژەشیان بەوەكرد، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران گیانیان لەدەستداوە کە (9) کەسن.
ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە هەریەكەلە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد عەلی هاشم ئیمامی هەینی تەورێز، مەلەک رەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و تیمی هەلیکۆپتەرەکە.
رۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلکۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار کە وەزیری دەرەوەی ئێران و دوو بەرپرسی باڵای تر هاوڕێی بوون، لە باکووری ئەم پارێزگایە و لە ناوچەیەکی شاخاوی و لە ناو دارستانێکی چڕدا کەوتە خوارەوە.
ڕەئیسی، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئازەربایجان لەسەر خاڵی سفری سنووری نێوان دوو وڵات و کردنەوەی بەنداوێک، بە کۆپتەر بەرەو شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دەچوو.
شاندەکە لە سێ کۆپتەردا بوون، لەم سێ کۆپتەرە تەنیا ئەو کۆپتەرەی سەرۆککۆماری تێدا بوو کەوتووەتە خوارەوە.
دوای ڕاگەیاندنی هەواڵەكە ناوەندی کۆنترۆڵی قەیران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و مانگی سووری ئیران 46 تیمیان بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆککۆمار و هاوڕێیانی ڕێکخست، 15 تیمی تایبەتی گەڕان و پشکنینیش کە سەگی ڕاهێنراویان لەگەڵە لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری كۆچكردوی ئێران بناسە
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆككۆماری كۆچكردووی ئێران، لە (14) كانونی یەكەمی ساڵی (1960) لە شاری مەشهەد لە دایك بووە.
رەئیسی لە ساڵی (1980)وە چووەتە ناو دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوەو نزیكەی سێ دەیەیە لەو دەسەڵاتەدا كاریكردووە.
لە ساڵی (1990_1994) داواكاری گشتی تاران بووە.
لەساڵی (1994_2004) سەرۆكی پشكنەرایەتی گشتی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە.
لە ساڵی (2014)دا پۆستی داواكاری گشتی ئێران و لە ساڵانی (2004_2014)ش جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە.
لەنێوان ساڵانی (2019_2021) سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە.
لە رۆژی (3) ئابی ساڵی (2021) بووە بە سەرۆك كۆماری ئێران دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لە (19) ئایاری ساڵی (2024) بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی لە پارێزگای ئازربیجانی خۆرهەڵات لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسی تری ئێران گیانی لەدەستدا.