رۆژی 21/5/2024 ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرشتی بەھمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی و بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەد ڕەوشی سیاسی عێراق و کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا پاشان کۆبوونەوە ھەڵوەستەی لەسەر کاروباری ھاوڕێیان کرد وەک ئامادەسازییەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
کۆبوونەوە سەرجەم دەزگاکانی حزبی ڕاسپارد کە کاری پێویست و جدی بکەن بۆ ئامادەکاری لە بەشداری حزب لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابو بۆ ھەڵسەنگاندنی کاروباری ئۆڕگانەکانی حزب لەو بارەیەوە کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانی حزب وەرگرت.


