کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی خۆی لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پیرۆز ڕاگرت.
رۆژی 25/5/2024، لە میوانخانەی ڕامادای شاری سلێمانی، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، نووسەران و رؤشەنبیران، چالاکوانانی مەدەنی، یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی پیرۆز ڕاگرت. لە مەڕاسیمەکەدا وتەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە لایەن زەینەب موراد، ھاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان خوێندرایەوە، پاشان پەیامی حزب و لایەن سیاسییەکان بە بۆنەی یۆبیلی زیوینی (KNK)، خوێندرایەوە، ھەموو لایەک جەغتیان لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەکان کردەوە.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە 25/5/1999، وەک پێویستیەکی ئەوسای قۆناغەکە لە پێناو کۆکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی دامەزراوە.
شایەنی باسە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە شاندێکی مەکتەبی سیاسی بەرپرسی لقی سلێمانی و کەرکوک، بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری لەو ڕێوڕەسمە کرد.





