بەڕێز كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێز مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی یادی (49) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و هەموو ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم. هیوادارم یادی یەکێتی دەرفەتێکی دیکە بێ بۆ پتەوکردنی پایەکانی حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە و پەرەپێدانی خەبات و مسۆگەرکردنی تەواوی ماف و داخوازییەکانی گەلەكەمان. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەستپێکی تێكۆشانیدا، بە ڕێبەرایەتی سەرۆك مام جەلال ڕۆڵی دیار و مێژوویی هەبووە لە هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ و بەدیهێنانی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان.
ئیستاش کە (49)ساڵ بەسەر یادی دامەزراندنی یەكێتی تێپەڕدەبێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەکوو هێزێکی کاریگەری گۆڕەپانی سیاسی، بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی دەستكەوتەكان و بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستانی لە ئەستۆ دایە. ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە، لە چوارچێوەی کارنامەیەکی سیاسی هاوبەش، جەخت لەسەر پێویستیی پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانیمان دەکەینەوە.
لە کۆتاییدا هەر لەم بۆنەیەدا، جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
بەڵێن عەبدولڵا
سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
30ی ئایاری 2024