توێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرایکردووە ، ئەو منداڵانەی کە جێگرهوهى شیری مانگا دەخۆنەوە ، وەک شیری سۆیا و شیری بادەم باڵایان کورتترە لەو منداڵانەی كه شیری مانگا دەخۆنەوە .
توێژینەوەکە لەلایەن نەخۆشخانەی سانت مایکڵ لە کەنەدا ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری خۆراکی ئەمریکی کلینیکیدا بڵاوکراوەتەوە ، ههروهها توێژینەوەکە پشتی بە داتای زیاتر لە پێنج هەزار منداڵ بەستووە کە تەمەنیان لە نێوان ساڵێک بۆ شەش ساڵ بووە .
له كۆتايى توێژينهوهكهدا توێژەران ئاشکرایانکردووە 92%ی ئەو منداڵانەی بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە ڕۆژانە جێگرهوهكانى شیری مانگایان بهڕێژهى 12% خواردوهتهوه ، دهركهوتووه کە پێدانی شیری مانگا بە منداڵێک کە تەمەنی لە نێوان ٢ بۆ ٦ ساڵدایە سوودی ئەرێنی هەیە کە لە باڵايدا ڕەنگدەداتەوە.