لە ژێر ناونیشانی (دەستپێشخەری گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ و ئازاد )
کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا بە بەشداری زیاتر لە 100گەنجی سەرکردە و بەتوانای ناوچەکە دەستی بەکارەکانی کرد لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و زیاتر لە 25ڕێکخراوی حزبی و مەدەنی و چەندین کەسایەتی دیاری بواری گەنجان بەشدارن .
ئامانج لە کۆنفرانسەکە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجا و دروست بۆ چارەسەری کێشەی گەنجان لەم ناوچەیە و دەسپێشخەریەک بۆ بنیاتنانی داهاتویەکی باشتر بۆ لاوان
لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوی ڕابونی خوێندکار و لاوانی کوردستان بەشدارن کە پێک هاتون لە هەریەک لە شکۆ شوان بەرپرسی ڕێکخراو محمد هەڵکەوت و دیاری برزۆ ئەندامانی دەستەی باڵای ڕێکخراو .
شایەنی باسە هەر لە کۆنفرانسەکەدا شکۆ شوان بەرپرسی ڕێکخراوی ڕابوون بە پانێڵێک بەشدارە بەناونیشانی ڕۆڵی گەنج لە شۆرشی گەلان بۆ دیاری کردنی مافی چارەی خۆنوسین

