له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی “الشرق الاوسط”ـی چاپی بەریتانیا ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه؛ سه‌رچاوه سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كانی توركیا ئه‌مه‌ریكایان تۆمه‌تبار كردوه كه پلانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی “تیرۆرستی” له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزکانی سوریای دیموکرات له باکور و باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا هەیە.
راپۆرتی رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەکەن، ئامانج له دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئیدارەی خۆسەری “کوردی” له باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ مانگی ئابی داهاتو، پێشەکییە بۆ هەنگاوی گەورەتر.
رونشیكردوهتهوه، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ئەمه‌ریکا هەمو جۆرە راهێنانێک پێشکەش به ئیداره‌ی خۆسه‌ری له باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەکات، هه‌روه‌ك هاوشێوەی ئەوەی لە باکوری عێراق رویدا جێبەجێ دەکات و کەسایەتییە باڵاکان بەشداری لە داڕشتنی دەوڵەتدا دەکەن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌كردوه، ئەمه‌ریکا نایەوێت زیان بە پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا بگەیەنێت، بەڵام دەستبەرداری پلانەکانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە باکوری سوریا نابێت.