ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕژێمی ئێران 237 کەسی لە سێدارە داوە، کە تەنیا 64 یان لە مانگی ئایاری رابردوودا بووە، دەشڵێن، لەناو لەسێدارە دراوەکانی مانگی ڕابردوودا شەش هاوڵاتىی بەلوچ و چوار هاوڵاتىی کورد و سێ هاوڵاتىی ئەفغانی و چوار ژن بوونیان هەیە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە ڕێژەی ئەو کەسانەی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە سێدارە دراون ئامارێکی بڵاوکردەوە.
لە ئامارەکەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێراندا هاتووە، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ڕژێمی ئێران 237 کەسی لە سێدارە داوە، کە تەنیا 64یان لە مانگی ئایاری رابردوودا بووە.
دەشڵێن، لەناو لەسێدارە دراوەکانی مانگی ڕابردوودا شەش هاوڵاتىی بەلوچ و چوار هاوڵاتى کورد و سێ هاوڵاتىی ئەفغانی و چوار ژن بوونیان هەیە.
جێگای ئاماژەیە، لای خۆیەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوە کردووە، بە لەسێدارەدانی هاوڵاتیان ڕژێمی ئێران دەیەوێت ترس و تۆقاندن بخاتە ناو خەڵک و لەو ڕێگەیەوە زیاتر دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی بەهێزتر بکات.