بەپێى ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو پەیمانگایە کە بارەگاکەى لە ئوسترالیا، چەندین ساڵە لە دەیان وڵات ئاشتی و سەقامگیری بونی نەماوە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.
راپۆتەکە ریزبەندى 163 وڵاتى لەخۆ گرتوە بۆ ئاشتى و ئارامى بۆ ساڵى 2024، لەو ریزبەندیدا عێراق لە پلەى 151 هەمیندایە و ئایسلەنداش وەک ئارامترین وڵات ئاماژەى بۆ کراوە و یەمەنیش لە کۆتایى ڕیزبەندییەکدایە.
بەپێی راپۆرتەکە، بۆ نۆیەم ساڵ لەدوای یەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا وەک نائارامترین ناوچە لە جیهان دەستنیشانکراوە، درۆن وەک یەکێک لە کاریگەرترین چەکەکان ئاماژەى پێکراوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە عێراق لەروى ئارامییەوە لە هەریەکە لە روسیا و ئیسرائیل و کۆریاى باکور و سۆماڵ و ئۆکرانیا و ئەفغانستان لەپێشترە.