كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان دەڵێت فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەی نەوت بەشێوەیەك شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی تێدا گەرەنتی بكرێت.
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) بڵاویكردەوە، هاوڕان لەگەڵ دوایین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی كوردستان، كە باسلەوەدەكات، فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
باسی لەوەشكرد، پێویستە ئەو بژاردەیە شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكانی تیادا گەرەنتی بكرێت، ئەوانیش بە هەر كام لە ڕێگەكانی، پارەدانی پێشوەختە، یان دانانی شایستە دارایەكان لە هەژمارێكی بانكی ڕاستەوخۆ، یاخود دیاریكردنی پشكی كۆمپانیاكان بە بەرمیل لە بەندەری جەیهان و فرۆشتنی نەوتەكە لەلایەن خودی كۆمپانیاكانەوە.