ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-06-2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، ڕۆژی 20-10-2024 ی وەکوو وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەین .
هەر لێرەوە جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە سەرەڕای نیگەرانیمان لە دواخستنی هەڵبژاردن، ئومێدەوارین لە کەشێکی لەبار و گونجاودا کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو لایەک دەستەبەر بێ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت و کۆتایی بە بۆشایی یاسایی و پەرلەمانی بێ.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
26ی حوزەیرانی 2024