باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە راگەیەندانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەكەین لە 20ی تشرینی یەكەمی ئەم ساڵدا.
ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، ئێمە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەكەین لە 20ی (تشرینی یەكەم) ئەم ساڵدا ، داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین دەستەبەری پاكی و شەفافیەتی ئەو هەڵبژاردنانە بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، چەندین جار هەڵبژاردن دواخراوە و لە پێناو هەرێمێكی كوردستانی عێراقی دیموكرات هیوادارین جارێكی دیكە هەڵبژاردن دواخرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد و بڕیاریدا رۆژی 20ی 10ی 2024 هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت