بەڕێز : دکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی یادی31 ساڵەی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان بەگەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حزبە خەباتگێڕەکەتان دەکەین. هیوادارین ئەم یادە دەرفەتێکی دیکە بێ بۆ پتەوکردنی پێگەی سیاسی و جەماوەری حزبی شیوعی و پەرەپێدانی خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانی و نەهێشتنی نابەرانبەری کۆمەڵایەتی.
بەڕێزان..
ئەم یادە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە ڕەوشێکی هەستیار تێپەڕ دەبێ، سەرەڕای لێکترازانی سیاسی، هەرێم لە بەردەم تەحەدی کۆتاییهێنان بە بۆشایی یاسایی و پەرلەمانی و سەرخستنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دایە. بۆیە لەم کاتەدا ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دادپەروەرانە بە پێویستییەکی گرینگی سەرکەوتنی پرۆسەکە دەزانین .
هەر لەم پێوەندەدا، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی هاوخەباتی و دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
30ی حوزەیرانی 2024




