رۆژنامەی تێلێگراف-ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە کەیر ستامەر سەرۆکوەزیرانی، نوێ دوای دەستبەکاربونی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای رواندا،کە لە 22ی نیسانی 2024 لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیاوە پەسەندکرا.
یاسای رواندا یەکێک بو لە پلانەکانی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی پێشوی بەریتانیا بۆ راگرتنی ئەو شەپۆلە نایاساییەی کۆچبەران کە رو لە وڵاتەکەی دەکەن و ناردنیان بۆ وڵاتی رواندا.