وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 105 بیری نەوتیان هەڵکەندوە و نۆژەنکردوەتەوە.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە “لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق لە رێگەی کارمەندانی خۆماڵییەوە 105 بیری نەوتیان هەڵکەندووە و چاککردووەتەوە، بەمنزیکانەش دەست بە هەڵکەندنی دەیان بیری دیکە دەکرێت.”
عاسم جیهاد رونیکردەوە لە ماوەکانی داهاتوودا ژمارەیەک بیر لە کێڵگە نەوتییەکانی باکوور، ناوەڕاست، باشووری عێراق بۆ بەرژەوەندیی ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان کردووە و بەپێی سرووشتی گرێبەستەکان، هەڵدەکەنێت.
پێشتریش حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند بەنیازن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەڕێگەی رووپێوییەوە ئامارەکانی یەدەگی نەوتیی عێراق بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزبکەنەوە.