بەڕێزان ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی یادی 15 ساڵەی دامەزرانی بزوتنەوەی گۆڕان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو هەڵسوڕاوانی گۆڕان دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی بزوتنەوەکەتان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر.
لەم یادەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان و پێویستیی چەسپاندنی بنەماکانی حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە و گرینگی بەدەنگەوەچوونی داخوازییەکانی خەڵک و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەینەوە .
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
25ی تەمموزی 2024